دەقی پرسنامەکەی #قوباد تاڵەبانی#:
*بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو خاتوو دینار نعمەت*
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵى کۆچی دوایی (دینار نعمەت)م بیست.
کۆچکردوو لەبنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەر و دیاری ئێزیدییەکان و خێزانی شێخ خەڵەف قاسم #شنگال#ی کەسایەتی تێکۆشەر و هاوڕێی دێرینی سەرۆک #مام جەلال# بوو، کۆچکردنیشی مایەی نیگەرانیمانە.
بەم بۆنە غەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشی لەخێزان و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەم و هاوبەشی خەم و پەژارەتانم. ڕۆحی کۆچکردوو ئارام بێت.
قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!