ئەستێرەی جەدی لە ئاسمانە
کاوڕ مێیە و دایک بەرانە
مەبەست لە ئادەم و حەوایە، بەپێی ئەفسانەی ئایینە ئیبراهیمییەکان، یەکەمین دایک و باوکی مرۆڤایەتین، ئەستێرەی جەدی لە ئاسمانە، (جەد: باوەگەورە، ناوی ئەستێرەیەکە لە ئاسمان) مەبەست لە خودای درووستکەری ئەرز و ئاسمانە. کاوڕ مێیە، (کاوڕ: بەرخی تەمەن ساڵ و نیو، دوو ڕەگەزی هەیە، کاوڕە نێر و کاوڕە مێ. فەرەنگی شێخانی) مەبەست لە دایکە حەوایە کە لە پەراسووی ئادەم درووستکراوە، دایک بەران (بەران: مەڕی نێر یان نێرە مەڕ، فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) مەبەست لە باوکە ئادەمە کە دایکە حەوای لێدرووستبووە. وەڵام (ئادەم و حەوا) . [1]