ناونیشانی بابەت: ئاکامە خراپەکانی قەڵەوی و زۆری کێش
ئامادەکردن: د. #کامەران ژاژڵەیی#
قەڵەوی بەوە پێناسە دەکرێت کە ڕێژەی بارستایی لەش (BMI) زیاتر بێت لە (30) و بڕی زیاتری لە چەوری هەبێت لە جەستەدا؛ قەڵەوی بە هۆکارێکی سەرەکی مردنی پێش وەختە و زیاد بوونی ئەگەری تووشبوون ب زۆر لە نەخۆشیە درێژخایەنەکان دادەنرێت کە گرنگترینیان ئەمانەن:
1- نەخۆشی شەکرە جۆری دووەم.
2- جەڵتەی دڵ و مێشک.
3- بەرزی کۆلیستڕۆڵی خراپ و چەوریە سیانیەکان.
4- کۆنیشانەی میتابۆلیزیم یان کۆنیشانەی ئێکس
5- چەوری جگەر.
6- خەمۆکی.
7- هەوکردنی جومگەکان بە تایبەت سەوەفانی جومگەی ئەژنۆ و حەوز و پشت و مل.
8- نەرم بوونەوەی ئێسک و ئینزلاقی پشت و مل.
9- لاوازی سێکسکی و نەزۆکی.
10- 17 جۆری شێرپەنجە.
11- بەردی زراو و بەردی گورچیلە.
12- وەستانی ناوبەناوی هەناسە لە کاتی نووستن. [1]