هڵتدەم پەڵتدەم
لە گووە شلەی مام حاجیت وەردەم
دەرگات لەسەر سواقدەم
مەبەست لە تەرازووی بەنە، (تەرازووی بەن: ئامێرێکی کەلەپووری کوردییە، لە دوو تا و شەش تاڵ بەنی نەپسێن پێکدێ کە بە دارێکەوە هەڵدەواسرێ، بۆ کێشانی میوەهات و دانەوێڵە بەکاردێ) هەڵتدەم پەڵتدەم، مەبەست لە بەرزونزم کردنی تای تەرازووە، لەکاتی کێشانی دانەوێڵە یان میوەدا، گەر کەسێک وەڵام نەزانێ، مەتەڵساز سزای بۆداناوە کە دەرگای لەسەردابخات و زیندانی بکات یان لە پیسایی کەسێکی وەردا. وەڵام (تەرازوو) . [1]