دێمکە ڕەق و ئاوی شەوی
ئاغا و کرمانج ڕێکناکەوی
مەبەست لە کوندەیە، (کوندە: لە پێستی بزن درووستدەکرێ و بە مازووی خۆش دەکرێ و ئاوی تێدەکرێ) دێمکە ڕەق و ئاوی شەوی، مەبەست لە کوندەیە (شەوی: بە ئاوێک دەوترێ کە شەو لەبەر فێنکی هەوادا سارد دەبێت) ئاغا و کرمانج ڕێکناکەوی، (کرمانج: کورد) واتە: دوو چینی جیاواز لە ڕووی ئابووری و پێگەی کۆمەڵایەتییەوە، بە یەکەوە ناگونجێن. وەڵام (کوندە) . [1]