ناونیشانی بابەت: چارەسەری سرووشتی بۆ بەکتریای گەدە
ئامادەکردن: د. #کامەران ژاژڵەیی#
پێشەکی بەکتریا H. Pylori لە ئێستا دەتوانرێت لە ڕێگای کۆرسێکی دەرمانەوە بۆ ماوەی یەک بۆ دوو هەفتە بە ڕێژەیەکی بەرز و سەرکەوتوو چارەسەر بکرێت ، بەڵام کۆمەڵێک خۆراک و گژوگیای سرووشتی هەیە کە بەکارهێنیان سوودی هەیە بۆ نەهێشتنی ئەم کێشەیە بەڵام نابنە جێگرەوەی دەرمان بۆ بنەبڕکردنی بەکتریا کە کە گرنگترینیان ئەمانەن:
1- هەنگووین؛ دەمێکە سەلمێنراوە کە هەنگووین توانای لەناو وبردنی زۆر جۆر بەکتریا و ڤایرۆسی هەیە و سەمێنراوە کە دەتوانێت ئەو بەکتریانەی مقاوەمەیان بە ئەنتی بایۆتێک پەیدا کردووە نەهێڵێت لەگەڵ سوودەکانی تری بۆ نەهێشتنی ئازاری گەدە و دڵەکزێ و قورحە و دڵ تێکەڵهاتن و نیشانەکانی تری ئەم بەکتریا ، دەکرێت ڕۆژانە سێ جار پێش نان خواردن بە کاتژمێرێک یەک یا دوو کەوچکی چێشتی لێ بخورێت.
2- زەیتی زەیتوون: کاریگەریی لە خۆپاراستن و چارەسەری بەکتریای گەدە ، هەروەها ڕێگری کردن لە قورحەی گەدە بەهۆی بەکتریای گەدە.
3- گژوگیای عرق السوس: یارمەتیی ڕێگری کردن دەدات لەوەی بەکتریاکە بە دیواری گەدەوە بنووسێت و تووشی هەوکردن و برینی گەدە بێت.
4- ئەلۆڤیرا: زەیتی ئەلۆڤێرا یان گەڵاکانی یارمەتیی وەستانی گەشەی بەکتریای گەدە دەدات ، لەگەڵ چارەسەرکردنی کێشەکانی کۆئەندامی هەرس دوای تووشبوون بە بەکتریاکە.
5- پڕۆبایۆتێک: کە بریتین لە بەکتریای بەسوود و بە شێوەی تەواوکەری خۆراکی هەیە ، هەروەها لە هەندێک خۆراک هەیە وەک ماست.
6- چای سەوز: یارمەتیی نەهێشتنی بەکتریای گەدە و کەمکردنەوەی گەشەکردنی بەکتریاکە دەدات.
7- سیر: یارمەتیی لەناو بردنی بەکتریای گەدە دەدات بەهۆی بوونی تایبەتمەندی دژەبەکتریاوە.
8- بڕۆکلی: گەڵا چەکرەکانی بڕۆکلی یارمەتیی لە ناوبردن و نەهێشتنی گەشەی بەکتریای گەدە دەدات.
9- هەندێ گژوگیای تر کە ڕەنگە سوودیان زۆر بێت لە نەهێشتنی بەکتریای گەدە یان نیشانەکانی وەک؛ زەنجەبیل، زەردەچەوە ، گیراوەی تووتڕکی سرووشتی ، جاترە ، گوڵەبەیبوون ، شمڵی ، بیبەری توند بەڵام لێکۆڵینەوەی زیاتر پێویستە بۆ سەلماندنیان. [1]