ناونیشانی بابەت: ئافرەتی دووگیان دەتوانرێ چارەسەری ددانی بۆ بکرێ؟
ئامادەکردن: د. #تروسکە عەبدوڵڵا#
- ئایا بەنجی ددان دەبێتە هۆی ئیفلیجی و لە بارچوونی منداڵ؟
- دەتوانرێ ئەشیعە بۆ ئافرەتی دووگیان بگیرێت ؟زیانی بۆ کۆرپەکەی نیە؟
- دەتوانرێ دەرمانی ئیلتیهابوو ئازار شکێن بەکاربهێنرێ؟
ئافرەتی دووگیان دەتوانرێ هەموو چارەسەرەکانی ددانی بۆ بکرێت، باشترین کاتیش بۆ چارەسەر (هەفتەی 14 بۆ 20) ی دووگیانیە، ئەگەر کلۆری یان ئیلتیهابی پوک یان هەر کێشەیەکی تری هەبوو ، پێویستە بە زووتری کات سەردانی دکتۆر بکات ، ئیهمالکردنی زیان بە کۆرپەکەی دەگەیەنێت!
جوانکاری ددان یان سپیکردنەوەی بەلەیزەر یان تەلی ڕاستکردنەوەی ددان یان هەرجوانکاریەکی تر دەتوانرێ لە کاتی دووگیانیدا بکرێت بەڵام وا باشترە دوا بخرێت بۆ دوای منداڵ بوونەکە ، چونکە ئافرەتەکە هەست بە نارەحەتی دەکات کە ماوەیەکی زۆر لەسەر کورسی ددان پاڵ بکەوێت.
دەتوانرێ چارەسەری دەماربرینیش بکرێت بەڵام لەبەر ئەوەی ئەشییعەی پێویستە، واباشترە لە هەفتەی 14 بۆ 20 بکرێت و ڕاوێژ بە پزیشکەکەی بکرێت.
ئەشیعە بۆ ئافرەتی دووگیان دەتوانرێ بگیرێت بە تایبەت ئێستا کە جیهازەکان پؽشکەوتوون و بەرگی تایبەت هەیە بۆ پاراستنی کۆرپەو دایکەکە.
ئافرەتی دووگیان بەشێوەیەکی گشتی وا باشترە هیچ دەرمانێک بەکارنەهێنێ لەماوەی دووگیانیدا مەگەر زۆر زەرورو پێویست نەبێت ، و هەر دەرمانێک بەکاربهێنێت پێویستە پێشتر ڕاوێژ بە پزیشک بکات
هەندێ لەو دەرمانانەی کە بەشێوەیەکی گشتی سەلامەتن بۆ ئافرەتی دووگیان بریتین لە:
- دەرمان بۆ ئیلتیهابات Antibiotics: amoxilin ، ampicillin، cephalexin، cefixime
- دەرمانی ئازار شکێن
Pain killers: paracetamol
هەریەکێک لەمانەش لەگەڵ ئەوەی سەلامەتن بەڵام نابێ بێ ڕاوێژکردن بە پزیشک بەکاربهێنرێ.
$تێبینی$
- زۆربەی ئافرەتان سەرەتای دووگیانی ئێڵنج و ڕشانەوەیان هەیە بە تایبەت لە بەیانیاندا ، لەبەرئەوە دووربکەوە لە شۆردنی ددانت ڕاستەوخۆ دوای ڕشانەوەکە چونکە زیان بە ددانت دەگەیەنێت، تەنیا غەغەرەی ئاو بکە.
- ئەمە بزانە گەر تۆ دووگیانیت پێویستە زیاتر لە کەسێکی ئاسایی گرنگی بە ددانت بدەیت ، چونکە تێکچونی هۆرمۆنات کەمی کالسیۆم ڕوودەدەت لە ئافرەتی دووگیاندا ، ئەمەش کاریگەریەکی گەورەی دەبێت لەسەر لاوازبوون و تێکچوونی ددانەکانت.
- زۆرێک لە ئافرەتان تووشی ئیلتیهابی پوک و خوێن هاتن لە پوک دەبن ئەمەش بەهۆی گۆرانی هۆرمۆنەکانیانەوەیە کە لەکاتی دووگیانیدا ڕوودەدات. [1]