#قوباد تاڵەبانی#، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم لە میانەی کۆبوونەوەکانی لە #بەغدا# لەگەڵ موسەننا سامەڕایی سەرۆکی هاوپەیمانی عەزم کۆبووەوە و پێکەوە دۆخی سیاسی ئێراق و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵیان تاوتوێکرد. لە کۆبوونەوەکەدا سێشەممە #31-01-2023# ، هەردوولا جەختیان کردەوە لەسەر پێویستیی پشتیوانی کردن لە ڕێککەوتنی گشتگیر لەسەر بنەمای دەستوور لەنێوان #هەولێر# و بەغدا کە لە بەرژەوەندی هەموو هاووڵاتیانی ئێراق و هەرێمی کوردستان بێت. هەردوولاش هاوڕابوون حکومەتی نوێی ئێراق بە سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سوودانی دەرفەتی پێ بدرێت بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکان لەوانەش ناکۆکییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا. قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشدا داواکاریی سەرەکی هەموو خەڵکی ئێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە باشترکردنی دۆخی خزمەتگوزارییەکانە، هەربۆیە پێویستە لایەنەکانی بەشدار لە حکومەتی ئێراق پشتگیری زیاتری حکومەت بکەن تا بتوانێت وەڵامی داواکارییەکانی هاووڵاتیان بداتەوە. [1]
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 368 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!