$ڕۆژی ناردنی نامە:$ #24-11-1991#
برای زۆر خۆشەویستم کاک عیزەدینی بەڕێز
سڵاوێکی گەرم
شادی و خۆشیی و سەرکەوتنتانم داوایە. زۆر سوپاس بۆ لوتفنامەکەتان. بەڕاستی زۆر حەزدەکەم بزانی کە من ئێستە تۆ بە برایەکی زۆر خۆشەویست و زۆر بەڕێزی خۆم دەزانم و پڕ بە دڵ خۆشەویستی و تەقدیرم بۆتان هەیە. خۆشم بە بەختەوەر دەزانم کە خاوەنی برای وەک تۆم. هەرچی بیکەم بۆتان هەر کەمە. بۆیە چی لە دەست من بێت بە چاوان دەیکەم: (وأنت تتدلل) وەک پڕۆفیسۆرێکی ژیری کورد و برایەکی خۆم.
کاکی خۆم
بۆ سەرکەوتنی تۆ لە هەردوو کارەکەت بێ منەت بە لە داواکانت، برای دێرینی خۆت ئامادەیە.
زۆر شاد دەبم گەر پاش ماوەیەکی تر بێیت بۆلام شەوێکمان لابێت: د. #کەمال فوئاد#یش دێتەوە، پێکەوە هەم باسی دانیشگە و هەم باسی بەشیریاتیش دەکەین.
هیوادارم خواوینەتان زیاد بکات بۆ سەرخستنی کوردایەتی و کوردەواری و خوێندەواری و هەر بژی بۆ برای دڵسۆزتان. [1]
#مام جەلال#