ئەو دەمەی ژنێک گڕ لە جەستەی بەردەدات و جەستەی خۆی دەکات بە خۆڵەمێش، بیربکەرەوە دەبێت چ ئازار و خەم و مەینەتییەک وای لێبکات لەنێو دۆزەخێکەوە بۆ دۆزەخێکی تر بچێت؟!
ژنێک بەو هەموو نەرم و نیانی و میھربانییەی خۆیەوە کاتێک سۆز و ھەستی لێدەبارێت، ئەوی ژن کە خودا بەھەشتی لەژێر پێیەکانیدا داناوە، کەچی ژیانی سەرزەوییان لێبکەن بە دۆزەخ و دەستبەرداری ھەردوو دنیا خۆی ببێت.
تکایە گوێ لە کچ و خوشک و ژنەکانتان بگرن و ھەستیان ڕابگرن، ژن ئەو دەمەی پەنا بۆ ڕێگەی کۆتایی دەبات کە ئەویش خۆکوشتن و خۆسووتاندنە، هەڵبەت دەرگایەکی تری نییە.
زۆر کات گفتوگۆ و گوێگرتن سەھۆڵبەندانی دوو کێشە دەتوێنێتەوە و ئاو بە ئاگری بەتینی نێوان دوو ڕەگەزدا دەکات. [1]
#نێرگز قادر#
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 742 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!