#مەسرور بارزانى# سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند دەبێت کەیسى تیرۆرکردنى شەهید هاوکار جاف ڕێچکەى یاسایی خۆى وەربگرێت.
سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە پەیوەندییەکى تەلەفۆنیدا لەگەڵ بنەماڵەى شەهید هاوکار جاف بەهۆى کۆچى دوایی برایەکییەوە ڕایگەیاند، دەبێت کەیسى تیرۆرکردنى هاوکار جاف ڕێچکەى یاسایی خۆى وەر بگرێت.
ناوبراو ئەوەشى خستۆتەڕوو، پێویستە ئەنجامدەرانى ئەم تاوانە بەسزاى یاسایی خۆیان بگەن.
شەهیدکردنى عەقید هاوکار جاف خاڵێکى ناکۆکى نێوان یەکێتى و پارتییە و پارتى دەڵێت ئەوانەى لە پشت ئەمکارەن پێویستە یەکێتى ڕادەستى یاسایان بکات، یەکێتیش دەڵێت پێویستە لێکۆڵینەوەیەکى نێودەوڵەتى لەم کەیسەبکرێت و پابەندى دەرئەنجامەکەى دەبن. [1]
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 484 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!