تا شووئەکەی میریی کە شووت کرد گزیریی، کە سکت کرد، پیریی.
گزیر: کوێخای بەردەستی ئاغا، بە کەسێک دەوترێت کە کاروباری دێیەک ڕاپەڕێنێت (فەرهەنگی خاڵ) مەبەست لە قۆناغەکانی ژیانی کەسایەتی ئافرەتە لە کۆمەڵگەی کوردەواردا، تا شوو ئەکەی میری، واتە: کچ لە ماڵی باوکدا وەک میر هەڵسوکەوت دەکات، هەرچی بڵێت بۆی ئەنجامدەدەن. شووتکرد گزیری، واتە: کە چوویتە ماڵی مێرد، وەک کوێخا هەموو ماڵەکەت لەبەردەستایە، کە سکت کرد پیریی، واتە: کە بوویت بە خاوەنی منداڵ، ئیتر بەرەوپیریی دەڕۆیت و کۆتاییت دێت.[1]
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 777 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!