نیگەرانیی خۆمان بەرامبەر بە پەلاماردانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی #سلێمانی# دەردەبڕین. ئەم دۆخە ترسناکە لە ئەنجامی داگیرکردنی دامودەزگاکانی حکومەت و بەکارهێنانیان بو کاری نایاسایی هاتۆتە ئاراوە.
ڕەفتاری دەسەڵاتێکی خۆسەپێنی حزبی لە سنووری سلێمانی کاری گەیاندە ئەوەی ئاسمانی تورکیا بەڕووی فڕوکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی دابخرێت و دواتر پەلامار بدرێت، لە ئەنجامیشدا هاووڵاتییانمان لەو دەڤەرە باجی هەڵەکانیان بدەن.
پێویستە کوتایی بەم کارە ناڕەوایانە بێت و دەسەڵاتی حکومەت بگەڕێتەوە و حوکمڕانییەکی شایستە، کە شایانی خەڵکی سلێمانی بێت و لە خزمەتی خەڵک و بەرژەوەندییەکانیدا بێت، جێگیر بکرێت و کۆتاییش بەو دۆخە ئاڵۆزەی ئەو دەڤەرە بێت و ژیانێکی شایستە بۆ خەڵکی سەربەرزی سلێمانی دەستەبەر بکرێت. [1]
د. #جوتیار عادل#
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
7ی نیسانی 2023
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی رێنووس و رێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=