بەتوندی ئیدانەی پەلامارەکەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی #سلێمانی# دەکەین، کە ئێوارەی ئەمڕۆ #07-04-2023# بەهۆی تەقینەوەیەکەوە کراوەتە ئامانج.
هەروەک داخستنی ئاسمانی تورکیا بەرووی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، بەبێ هیچ هۆکارێکی ئەمنی و تەکنیکی مایەی نیگەرانی قووڵمانە و لەگەڵ یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکان یەکناگرێتەوە.
داوا لە ئەنجوومەنی نوێنەران و حکومەتی ئێراق دەکەین لە ئاست ئەم پێشێلکارییانەی سەر سەروەری خاک و ئاسمانی ئێراق بێدەنگ نەبن.
داوا لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوی فڕۆکەوانی نێودەوڵەتی (ئیکاو) دەکەین فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بپارێزن و لە ئاست بەناهەق سزادانی ئەم فڕۆکەخانە نێودەوڵەتییە بێدەنگ نەبن. [1]
فراکسیۆنی یەکێتی
لەئەنجوومەنی نوێنەرانی ئێراق