ئاساییە هەموو جارێک لە لوتکەدا نەبێت، ناتوانیت لە هەموو کاتێکدا براوە بیت، هەندێک کات تووشی بێهیوایی، فشار، داڕمانی دەروونی یان ماندوێتی دەبیت، بەڵام ئەوەی یارمەتیت دەدات دووبارە هەستیتەوە سەر پێی خۆت و نەڕوخێیت متمانەبەخۆبوونە، کە نابێت ڕێگە بدەیت لێت وەربگیرێتەوە.
=KTML_Bold=هەندێک هۆکار هەیە کە وادەکەن متمانەبەخۆبوونت نەمێنێت:=KTML_End=
1-هەبوونی ڕابردوویەکی نەرێنی، یان ئەزموونی نەرێنی، کە واتلێبکات چیتر متمانە بە خۆت نەکەیتەوە و گومان لە داهاتوو بکەیت.
2-بەراوردکردنی بەردەوامی خۆت بە کەسانی دیکە، واتلێدەکات لەبیری بکەیت کە تۆ کێیت و بەردەوام هەست بە کەمیی و شکستی خۆت دەکەیت.
3-نەبوونی پاڵپشتی لەلایەن کەسە خۆشەویستەکانی ژیانت، ئەو کەسانەی پاڵپشتیان نییە پێویستیان بە هەوڵدانی زیاترە بۆ زیادکردنی متمانەبەخۆبوونیان. [1]