#مەسرور بارزانى# پەیامێکى بەپەلە لەبارەى دروستکردنى کێشەى دابەشنەکردنى موچە بۆ خانەنشینان لە #هەولێر# و #سلێمانى# هاتەدەنگ و ڕایدەگەیەنێت، نابێت موچە و قوتی خەڵک تێکەڵ بە کێشە سیاسییەکان بکرێت.
مەسرور بارزانى لە پەیامێکى بەپەلەدا ڕایگەیاند، ئێمە لە حکومەتی هەرێم خزمەتی هاوڵاتیانی خۆمان دەکەین و وێڕای هەموو کۆسپ و تەگەرە و فشارەکان، لە هەوڵی بەردەوامداین بۆ ئەوەی ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیانمان باشتربکەین.
دەشڵێت، ئێمە لەقۆناغە سەختەکانی کۆرۆنا و فشارە ئابورییە ناوچەیی و جیهانییەکان، توانیمان لە موچەدان و سەقامگیرکردنی باری ئابوریی هەرێم بەردەوامبین، لەمەولاش بەیارمەتی خوای گەورە و پاڵپشتی هاوڵاتیانمان لە خزمەتیان بەردەوامدەبین و گەشبینین بە باشتربونی ڕەوشی هەرێم لە هەموو ڕویەکەوە.
لە کۆتاییشدا بارزانى نوسیویەتى، نابێت هیچ کەسولایەنێک لە هیچ شوێنێکی هەرێم ڕێگربێت لە پرۆسەی دابەشکردنی موچە، نابێت موچە و قوتی خەلک تێکەڵ بە ململانێ و کێشە سیاسییەکان بکرێت، پێویستە داهاتی وڵات بۆ خزمەتی هاوڵاتیانمان بێت و دەبێت هەموو ئەو کەسانەی ئەو پرۆسەیە پەکدەخەن، لەبەرامبەر خەڵک و یاسادا بەرپرسیاربن. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی رێنووس و رێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=