#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# دەستی بە هەڵمەتێک کردووە، ئەوەش بۆ وەرگرتنی چەند ئامار و ڕووپێوییەک لەسەر کادران و لایەنگرانی حیزبەکەی.
چەند ڕۆژێکە یەکێتی لە ڕێگەی مەکتەبی ڕێکخستن و دەزگای دیراسات، دەستی بە هەڵمەتەکە کردووە و ئامار و ڕوپێوی لەسەر کادران و لایەنگرانی وەردەگرێت.
ئامار و ڕوپێوییەکان لەرێگەی پەیوەندی تەلەفۆنی لە کۆمیتەکانی سەر بە مەڵبەندەکان وەردەگیرێن و ئامانجیش لێی زانینی ژمارەی تەواوی لایەنگران و ئەندامانی حیزبەکەیە.
ئەم هەڵمەتە ئامادەکارییە بۆ هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی کوردستان و یەکێتی لەو ڕێگەیەوە دەیەوێت بزانێت ئەنجامە سەرەتاییەکان لە هەڵبژاردن چۆن دەبێت ئەگەر ئەنجامبدرێت. [1]
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 375 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!