خوروی پێستی سەر یەکێکە لە گرفتە باو و بێزارکەرەکان، زیان بە قژ دەگەیەنێت، دەتوانیت لە چەند ڕێگەیەکەوە چارەسەر بکەیت، بەوەی کە سەرەتا هۆکارەکانی دیاری بکەیت و نیشانەکانی بناسیتەوە.
=KTML_Bold=هۆکارەکان:=KTML_End=
1. وشکیی پێستی سەر، کە زۆرکات لە ئەنجامی زۆر شتنی سەر یان بەکارهێنانی ئامێری وشککردنەوەی قژ درووستدەبێت.
2. هەوکردنی پێستی سەر یان تووشبوون بە کەڕو.
3. بەکارهێنانی باڕۆکە (قژی دەستکرد) بە بەردەوامی.
4. هەبوونی هەستیاری بە هەندێک خواردن، وەکوو شەکر، عەلی بابا، سۆیا یان هەر خۆراکێکی دیکە.
5. گرنگینەدان بە پاکڕاگرتنی قژ.
=KTML_Bold=نیشانەکان:=KTML_End=
1. سووربوونەوەی پێستی سەر.
2. خوروی سەر و ئاوسانی پێستی سەر.
3. وشکیی پێستی سەر و هەوکردنی.
4. برین کە بەهۆی خورانەوە درووستدەبێت.
=KTML_Bold=ڕێگەکانی چارەسەرکردنی:=KTML_End=
1. شامپۆیەک بەکاربهێنە کە شێدارکەرەوەی تێدابێت، وەکوو زەیتی ڕوەکی.
2. ئەگەر قژت وشکە، مەساجی قژت بکە بە زەیتە سرووشتییەکان.
3. دڵنیا بەرەوە لەوەی کە قژت بشۆیت پاش ئەوەی کە قژت بە تیشکی خۆر دەکەوێت.
4. گرنگی بە خواردنی ڤیتامین C و زینک بدە.
5. هەفتەی دوو جار قژت بشۆ و گرنگی بە خاوێنکردنی قژت بدە، هەروەها نەرمکەرەوەی قژ بەکاربهێنە. [1]