خوی ڕۆژانەت کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر پێست دەبێت، هەر بۆیە گرنگە خوەکانت تەندرووست بکەیت، بۆ ئەوەی پێستت درەوشاوەتر و جوانتر بکەیت بە ڕێگای سرووشتی.
=KTML_Bold=سێ خوی بەیانیان هەیە کە کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر درەوشانەوەی پێست هەیە.=KTML_End=
1. سەهۆڵ لەسەر پێستت دابنێ و بە شێوەی بازنەیی مەساجی پێستتی پێبکە، هەروەها بۆ نەهێشتنی ئاوساوی چواردەوری چاوت دەتوانیت سەهۆڵەکە بکەیتە ناو پارچەیەک قوماش یان کەوچکێکی بەستوی لەسەردابنێیت.
2. هەوڵبدە عارەق بە پێستت بکەرەوە، ئەمە زۆر یارمەتیدەرە بۆ درەوشانەوەی پێست، باشتر وایە وەرزش بکەیت یان بڕۆیت بۆ جیم.
3. دژە خۆر بەکاربهێنە هەرکاتێک لە ماڵ چویتەدەرەوە، ئەمەش وادەکات تیشکی خۆر زیان بە پێستت نەگەیەنێت. [1]