پارێزگاری #سلێمانی# دەڵێت: لەدوای دەستلەکارکێشانەوەی عادل عەبدول مەهدی، داوای لێکراوە ببێت بە سەرۆککۆماری ئێراق، بەڵام ڕەتیکردووەتەوە.
#هەڤاڵ ئەبوبەکر#، پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند، لە دوای دەستلەکارکێشانەوەی عادل عەبدول مەهدی، سەرۆکوەزیران، بڕیار بوو سەرۆککۆماریش بگۆڕن، بۆ ئەو مەبەستە داوام لێکرا ببمە سەرۆککۆماری ئێراق و پێیان وتم قسەمان لەگەڵ شیعە و سوننە و لایەنەکانی دیکەش کردووە و هەمووان ڕازین، یەکەمجاریشە دەیڵێم ئێران و و ڕووسیا و ھیندیەکانیش ئاگادارن، بەڵام من ڕەتمکردەوە.
پارێزگاری سلێمانی دەڵێت: پێم وتن من بۆ درووستکردنی مۆدێلێک هاتووم بۆ سلێمانی ئەگەر لەم ئەرکەم سەرکەوتووبم دەبێت یارمەتیدەری ئەوانی دیکەش بم. [1]
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 468 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!