دەستی دۆستان لەخەنە بگرە دەستی دوژمنان ماری پێبگرە.
دەستی خەڵک ماری پێبگرە.
دەستی دوژمن ماری پێبگرە.
دەستی بێگانە، هەر بۆ ئەوە باشە کە ماری پێبگری.
دەستی دوژمن هەر بۆ ئەوە باشە ماری پێبگریت.
خەنە: کوتراوێکی ڕووەکییە، ژنان و کچان بۆ ڕەنگکردنی قژیان دەیدەن لەسەریان یان بۆ جوانی دەدەن لە دەستیان بەتایبەتیی لەکاتی گواستنەوەی بووکدا، هەروەها مار: خشۆکێکی ژەهراوی ترسناکە، بە هەر کەسێکەوە بدات دەیکوژێت، دەستی دۆست بۆ ئەوە باشە بیڕازینیتەوە، بەڵام دەستی دوژمن بۆ بڕین باشە، پەندەکە واتە: هەر کارێکت کرد گەر نەشیاو بێ، بە دەستی خۆت مەیکە بەڵکوو بە دەستی بێگانە ئەنجامی بده، بۆ ئەوەی خەتات نەیەتەسەر. [1]
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 1,249 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!