سەگی بەر دەرگا
وتراویشە سەگی بەر قاپی، لە کوردەواریدا سەگ بۆ پاسەوانی پەز و ماڵ و هۆبە ڕاگیراوە، بەخێوکراوە، ماڵی کراوە، ئەرک و کاری ئەو ئاژەڵە دیارە و دیاریکراوە، سەگی پاسیش چاوی لەنانی دەستی خاوەنەکەیەتی، ئەو چاولەدەستییەی بووە بە هێمایەک بۆ بێ نرخی و بەسووک سەیرکردنی ئەوە بووە بە ئیدیۆم و بۆ کەسێکی دەربار و دەراوی ئاغا و دەرەبەگ و کوێخا و بەرپرسان وەکوو بێ نرخ و هیچ و پووچ سەیرکردنی وتراوە: سەگی بەر دەرگایە.
#شێخ ڕەزای تاڵەبانی# بۆ ستایشی کاکە ئەحمەدی شێخی مزگەوتی گەورەی #سلێمانی# و ڕابەرێکی تەریقەتی قادری فەرمویەتی:
مەڕبوتە حەیاتم بە سلێمانی و خاکی
خۆزگەم بە سەگی قاپیەکەی ئەحمەدی کاکی[1]
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 575 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!