گەیاندیە مریشکە ڕەشەی.
لە کۆندا منداڵ لەلای مەلای مزگەوتەکان لە حوجرەکاندا دەیانخوێند، بەرانبەر وانە وەرگرتن کەسوکاری منداڵەکە وەکوو ئاڵشتێک یان زەکات یان زەخیرە و دانەوێڵە و هێلکە و سابوون و مریشک و...تاد دەدا بە مەلایەکە، هەندێک لە مەلایەکان لە کاتی تەواو بوونی هەندێک لەوانەکان بە دوو دێرە هۆنراوە کە خۆیان دەیان هۆنییەوە فەقێیەکەیان ئاگادار دەکردەوە کە پێویستە چ بهێنێت وەکوو:
مریشکە ڕەشە سەوابە بۆ مامۆستا کەبابە
مریشکە ڕەشە سەگبابە بۆ مامۆستا کەبابە
بۆ مانەوەی زۆری مێوان لە ماڵانیش خاوەن ماڵ دوای ماندووبوون و هیلاکییەکی چەند ڕۆژە دەڵێن: کش کش مریشکە ڕەشه، ئەوەش بووە بە ئیدیۆم و بۆ گەیشتنە کۆتایی هەر شتێک دەوترێت: گەیاندیە مریشکە ڕەشەی.[1]
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 698 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!