ناونیشانی بابەت: هەوکردنی پڕۆستات (زنجیرەی دووەم)
ئامادەکردن: د. #دێراو سەعید عوسمان#
.جۆری دووەمی هەوکردنی پڕۆستات کە پێی دەوترێت (chronic prostitis) بریتییە لە هەوکردنی درێژخایەنی پڕۆستات .کە باوترین جۆریانە.
- ئەم جۆرە وەک جۆری یەکەم کە لە بابەتی پێشوودا باس کراوە هۆکارەکەی بریتییە لە بوونی بەکتریا، بەتایبەت ئەگەر کەسەکە لە جۆری یەکەم چارەسەری تەواوی وەرنەگرتبێت بەواتای ئەوەی بەکتریاکان بەتەواوی لەناو نەچووبن .یاخود بەهۆی دووبارە تووشبوونەوە بەهۆی هەوکردنی بەکتریاوە.
- هەوکردنی درێژخایەنی پڕۆستات نیشانەکانی زۆر بەهێز نین بەبەراورد بە جۆری یەکەمیان بەڵام درێژخایەنن واتە ئەکرێت بۆماوەی سێ مانگ یا زیاتر بەردەوام بێت، هەندێجاریش نیشانەکان بۆ ماوەیەک ون دەبن و پاشان پەیدادەبنەوە.
=KTML_Bold=نیشانەکان:-=KTML_End=
- بوونی ئازار لە چووک و گوونەکان و کۆم و بەشی خوارەوەی سک یاخود پشت.
- بوونی ئازار لەکاتی میزکردن، زووزوو هەستان لەشەواندا و کەسەکە بە پچڕ پچڕ میزی بۆ دەکرێت.
- کاتێک پشکنین بۆ کەسەکە دەکرێت لە ڕێگای کۆمەوە، پڕۆستاتی گەورە یاخود ڕەق بووە.
- بوونی ئازار لەکاتی ئاوهاتنەوە و ئازاری ناوچەی حەوز لەکاتی سێکس و ڕەپنەبوونی چووک لە نیشانەکانی تری ئەم حاڵەتەن.
=KTML_Bold=ئەوانەی کە زیاتر ئەگەری تووشبوونیان هەیە ئەمانەن:-=KTML_End=
- کەسانی تەمەن 50 بۆ 59 ساڵ.
- ئەوانەی پێشتر تووشی هەوکردنی پڕۆستات بوون.
- ئەوکەسانەی کە ئازاری ناوسکیان هەیە بەهۆی بوونی کێشە لە کۆئەندامی هەرس و ڕیخۆڵەکان. [1]