ئەمڕۆ پێنچ شەممە ڕێکەوتی #08-06-2023# #سەعدی ئەحمەد پیرە# ئەندامی مەکتەبی سیاسی لە شاری #هەولێر# لە بارەگای مەکتەبی سیاسی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# پێشوازیکرد لە وەفدێکی یونامی پێکهاتبوون لە موتسی مونیارادزی بەرپرسی بەشی کاروباری سیاسی لە یونامی، لینارت نیکولای، عەزیز بەرزنجی ڕاوێژکارانی سیاسی لە نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەرێمی کوردستان.
لە دیداری نێوان هەردوولادا بارودۆخی سیاسی و دواین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی ئێراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەکە بە گشتی تاوتوێکرا، بەتایبەتی پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا و ئەو کێشە هەڵواسراوانەی نێوان هەردوولا کە کاریگەریی لەسەر بارودۆخی سیاسی و ئابووری و ئەمنی هەیە. [1]
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 476 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!