ناو: ئیسماعیل
ناوی باوک: عەبدولڕەحمان
نازناو: مەلا ئیسماعیل خەتیبی پێنجوێنی
ناوی تەواوی (ئیسماعیل عەبدولڕەحمان سەعید) ە، ناسراوە بە مەلا ئیسماعیلی (خەتیبی) پێنجوێنی ساڵی 1889 لە دایکبووە، لە ساڵی (1926) ەوە تاوەکوو ساڵی (1962) پێش نوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی (جامیعە) بووە لە شارۆچکەی #پێنجوێن# ، لە حوجرەکەی مزگەوتی جامیعەدا چەندین کەسی پێگەیاندووه، لە ژیاننامەی دکتۆر #مستەفا زەڵمی# باس لەوە کراوە کە دکتۆر مستەفا لە تەمەنی منداڵییەوە دەچێتە بەر خوێندنی حوجرە و سەرەتا لەلای ئەم زاتەوە پەڕتووکەکانی (نەحو، سەڕف) دەخوێنێت، زۆربەی فەقێکان لە حوجرەکەی ئەودا مۆڵەتی مەلایەتیان پێدراوە، دوای کۆچی دوایی مەلا محەمەدی قازی لە ساڵی 1935ەوە بووە بە موفتی ناوچەکە، لە تەمەنی 84 ساڵیدا دوای خزمەتێکی زۆری ئایینی ئیسلام لە نەخۆشخانەیەکی شاری #سلێمانی# لە ڕێکەوتی #14-05-1973# کۆچی دوایی کرد و لە گۆڕستانی حاجی شێخ لە شارۆچکەی پێنجوێن بەخاک سپێردراوە. [1]
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 647 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!