#نێچیرڤان بارزانی#، سەرۆکی هەرێمی کوردستان داوای لە محەمەد شەیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی ئێراق کردووە، کوورتهێنانی بودجەی هەرێم بۆ ئەم مانگە پڕبکاتەوە.
لە سەردانی ڕۆژی پێنجشەممەی #15-06-2023# بۆ بەغدا، نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ محەمەد شەیاع سوودانی کۆبوونەوەی کردووە و تاوتوێی ڕێککەوتنی #هەولێر# و بەغدایان لەبارەی نەوت و بودجەوە کردووە.
نێچیرڤان بارزانی داوای لە سوودانی کردووە، تا بودجە بەتەواوی پەسەند دەکرێت و دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەغدا بەردەوام بێت لە ناردنی پارە بۆ هەولێر، بەتایبەتی ئەو 400 ملیارەی لەسەری ڕێککەوتوون.
نێچیرڤان بارزانی باسی لە کوورتهێنانی هەرێم بۆ مانگی پێنج بۆ دابەشکردنی مووچەش کردووە، داوای لە سەرۆک وەزیران کردووە، بۆ ئەوەی پێش جەژن مووچە دابەشبکرێت، بڕێک پارە بۆ هەرێم بنێرێت. [1]
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 375 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!