پڕۆفیسۆر مارتن کۆرتی ئاماژەی بەوەشکرد، زیادەڕۆیی لە بەکارهێنانی مۆبایلە زیرەکەکان لەلایەن منداڵانەوە کاریگەریی نەرێنی لەسەر گەشەی مێشکیان دەبێت، بەو پێیەی دەبێتە هۆی خاوبوونەوەی گەشەی زمانیان و ئەمەش بەو مانایەیە کە ئەو منداڵانە کەمتر لە وشەی جیاواز قسە دەکەن و تێدەگەن.
بۆ ئەوەی ئەم گرفتە جددییانە نەمێنێت، کۆرتە پێشنیاری کرد کە دایک و باوکان یاسای تایبەت بۆ بەکارهێنانی مۆبایلە زیرەکەکان دابنێن کە پەیوەندییان بە کاتی بەکارهێنان و ماوەی بەکارهێنانەوە هەیە بە درێژایی ڕۆژ، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە کاتەکانی منداڵ پڕن لە چالاکییە بەسوودەکانی وەک وەرزشکردن و خولیاکان.
لەلایەکی ترەوە ئەو پڕۆفیسۆرە ئەڵمانییە ئاماژەی بەوەدا کە زیادەڕۆیی لە بەکارهێنانی مۆبایلە زیرەکەکان کاریگەریی نەرێنی لەسەر گەورەکانیش هەیە، بەو پێیەی کاریگەریی نەرێنی لەسەر بیرەوەری کارکردن دەبێت کە بە بیرەوەری کوورتخایەنیش ناسراوە، دواتر مرۆڤ تووشی خراپی تەرکیز و کاردانەوەی خاو دەبێتەوە. [1]
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 414 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!