ئەوەندە پەلەیە هێڵکەی لەسەر پیازی دەکات
مریشک پەلەوەڕێکی گێژ و وێژە، هێڵکەی خۆی دەدۆڕێنێ کە لە شوێنێک هەڵنیشت بۆ هێڵکەکردن مەرج نییە هێڵکەی دووەم لە هەمان شوێن بکاتەوە، بۆیە کەیبانوو یان ئەو ژنانەی کە مریشکیان بەخێو دەکرد، لە کۆلیتەکەیدا هێلکەیەکیان دادەنا تاوەکوو مریشکەکە هیڵکەی لەلاوە بکات بە و هێڵکەیان دەوت: ڕاوکە، ئەگەر پیازێکی سپیش دابنرێت بەهێڵکەی تێ دەگات، ئەوە بووە بە ئیدیۆم بەکەسێک دەوترێت کە بەهۆی پەلەکردن و خێرا بڕیاردانەوە (پیاز و هیڵکه) ی لێ تێک بچێت بەتەوسەوە پێی دەوترێت: ئەوەندە پەلەیە هێلکەی لەسەر پیازی دەکات.[1]
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 283 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!