گەورە ئەرێن لەناو خانان، گچکە ئەگێڕنەوە لەسەر بانان
لە ناوچەی خۆشناوەتیدا چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (گەورە ئەرێن لەناو خانان، گچکە ئەگێڕنەوە لەسەر بانان)، لە وراتی کۆیە وتراوە: گەورە ئاوێ دەڕژێنێ، گچکە پێی لێ دەخشێنێ، شەوان لەناو خانوو و ماڵی خۆیان گەورەکان قسەوباس دەهێننە بەرباس و لەسەری دەدوێن، منداڵانیش بێ دەنگ گوێیان بۆ هەڵخستوون، لە ڕۆژدا لەگەڵ منداڵان یاری دەکەن لە گۆڕەپان و حەوشە و سەربانان، هەندێک لەو قسانە دەگێڕنەوە و خەڵکی زیرەک قسەی خۆی دەناسێتەوە تێ دەگات ئەو منداڵانە لەو ئاستەی نینیە بەڵکوو گوێیان لە گەورەکان و دایک و باوکیان بووە بۆیە لە خۆشناوەتیدا وتراوە: گەورە ئەرێن لەناو خانان، گچکە ئەگێڕنەوە لەسەربانان. [1]
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 169 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!