=KTML_Bold=ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی:=KTML_End=
دوای تەواوبوونی کارە فەرمیەکانی شاندی پارێزگای #هەولێر# لە شانشینی سعودیە، سوپاس وەستایش بۆ خودای میھرەبان میوانی ماڵی خوای گەورەبووین لە مەکەی پیرۆز بۆ جێبەجێکردنی مەراسیمی عەمرە.
وێڕای نزاو پاڕانەوە، لە یەزدانی میهرەبان، بۆ بەخشینی لە گوناحەکانمان و شادبوونمان لەو دونیا، بەدیداری فەخری کائینات محەمەد دروودی خوای لەسەربێت.
دەستی نزاو پاڕانەوەمان لە بەردەم میهرەبانی خوای گەورە، بەرزکردەوە بۆ سەلامەتی خەڵک و خاکی کوردستان و هەولێر....
ئیلاھی، ئەوەی داوای دیداری ئەو شوێنە پیرۆزە دەکات، بەنسیبی بکەی. [1]