هەمیشە بیستومانە کە زوو خواردنی نانی ئێوارە گرنگە، بەڵام سوودەکانی چییە و ڕاستیی پشتی ئەو بابەتە چییە کە داوات لێدەکات زوو نانی ئێوارە بخۆیت.
ماڵپەڕی arohanyoga ئەو هۆکارانەی بڵاوکردووەتەوە کە هانت دەدات ئێوارە زوو نان بخۆیت.
1. یارمەتیت دەدات شەوان باشتر بخەویت و سیستمی خەوت ڕێکدەبێتەوە.
2. هۆکارە بۆ ئەوەی کێشی جەستەت کەمبێتەوە، یارمەتیی توانەوەی چەوری جەستەت دەدات، تەنانەت ئەگەر کێشت کەمنەکاتەوە، ڕێگری دەکات لەوەی زیادبکات.
3. ڕێگری دەکات لەوەی تووشی قەبزی ببیت.
4. هەست بە چالاکیی و وزەیەکی زیاتر دەکەیت لە بەیانیاندا.
5. ئارەزوی خواردنت باشتر دەبێت، هەروەها سیستمی خۆراکیت هاوسەنگتر دەبێت.
6. دڵەکزێت کەمتر دەبێتەوە، یان بە دەگمەن تووشی دەبیت.
7. مەترشی تووشبوونت بە جەڵتەی دڵ کەمدەبێتەوە.
8. ئەگەری تووشبوونت بە شەکرەی جۆری دووەم کەمدەبێتەوە.
9. بە ڕێژەی %15 ئەگەری تووشبوونت بە شێرپەنجە کەمدەبێتەوە. [1]