=KTML_Bold=یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی سەرهەڵدانی بۆنی ناودەم لە کاتی ڕێجیمدا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە وەکوو پێویست گرنگی بە پاکوخاوێنی ددانەکانت نادەی.=KTML_End=
لە ڕاستیدا کاتێک ڕێجیم دەکەیت، ناودەمت زۆر زیاتر وشک دەبێت و وشکیی ناو دەمیش هۆکارە بۆ ئەوەی دەمت بۆنی بێت و پێویستە زیاتر گرنگی بە خاوێنیی ناودەمت بدەیت، یەکێک لە کارەکان، کە پێویستە ئەنجامی بدەیت، شۆردنی ددانەکانتە پێش خەوتن، ئەگەر ددانی دەستکردیشت هەیە بە هەمان شێوە دەبێ بیشۆی و پاکی بکەیتەوە.
هەندێک لەو خۆراکانەی بۆنی ناودەم ناخۆش دەکەن، بریتیین لە: پیاز و سیر و بەهاراتە تیژەکان، هەوڵ بدە شەوان ئەم خۆراکانە نەخۆی و وا باشترە جگەرە نەکێشیت، چونکە جگەرە کاریگەریی هەیە لەسەر وشکبوونەوەی ناو دەم. بەدرێژایی ڕۆژ هەوڵ بدە هەموو جارێک ناودەمت تەڕ بکەی و بە ئاو بیشۆی، بەم کارە هەم ڕێگری دەکەی لە وشکبوونی ناودەمت، هەمیش ئەو بەکتریایانەی ناودەم، کە زیان بە پووک دەگەیەنن و هۆکاریشن بۆ وشکیی دەم. [1]
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 249 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!