کاردی بەساردی، خەوێ لبادی، ئاوێ بەبادی، سێبەرێ کەپکی
لە ناوچەی خۆشناوەتیدا چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (کاردی بەساردی، خەوێ لبادی، ئاوێ بەبادی، سێبەرێ کەپکی) ، کاردو یان کاردی گژوگیایەکی بەهارییە لە هەرد و کێوان دەڕوێت و مرۆڤ دەچێتە دەشتێ بۆکردنی (چوونە کاردییان) ، بە ڕەشکردن و گەنمەوە دەکرێتە چێشتی کاردی، ئینجا واباوە هەندێک ساردبێتەوە دوای داگرتنی لەسەر ئاگر لەزەت و تامی زۆرتر لێ دەکرێت، لبادیش کە لوا و خوری بەرخ و مەڕان درووست دەکرێت: خەو لەسەری زۆر خۆشە، ئاو خواردنەوەش بە دەوری و قاپی (بادی - فافۆن) زۆر خۆشە بەگاڵتەوە دەوتراش: ئەلە و ئەلە و تەلەفۆن، تێر ئاو ناخۆم بە فافۆن) ، سێبەری کەپکە شاخیش سێبەرێکی زۆر تیر و تۆخ و پڕە بەتەواوەتی دەبێتە ڕێگر لە گەیاندنی تیشکی خۆر وەکوو سێبەری داربی و پەرک و تووان نییە، هەموو ئەمانە بەهۆی ئەزموونەوە سەلمێنراوە لە خۆشناوەتیدا بۆیە وتویانە: کاردی بەساردی، خەوێ لبادی، ئاوێ بەبادی، سێبەرێ کەپکی.[1]
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 43 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!