خواردنەوەی ڕۆژانەی کووپێک چای سرووشتی، کە لە ڕووەک یاخود گژوگیا بەسوودەکان درووست دەکرێ، کاریگەرییان هەیە لەسەر باشبوونی خەوی شەوانە.
پسپۆڕان لە گۆڤاری تەندرووستیی (سێو) دا، ئەم جۆرە چاییە سرووشتییانە ئاشکرا دەکەن کە یەکێک لەوانە چای بەیبوونە، ئەم گیایە هێورکەرەوەی مێشکە و دەرمانی بێخەوییە، بەڵام بۆ خانمانی دووگیان زیانی هەیە و نابێت بیخۆنەوە.
هەروەها چای لیمۆش یەکێکی ترە لەو خواردنەوە گەرمانەی هەمان کاریگەریی هەیە، ئەگەر خەوی شەوانەت کەمە، یەک کاتژمێر پێش خەوتن کەڵک لە خواردنەوەی کووپێک چای لیمۆ وەربگرە، هەم خەوت خۆش دەکات، هەمیش بەدرێژایی ڕۆژ چیتر هەست بە خەواڵوویی و ماندووبوون ناکەیت. [1]
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 326 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!