ڕاگیرانی هەناردەی نەوتی هەرێم قاچاغچێتی بە نەوتی ئێران زیادکردووە، ئەوەش بەپێی ڕاپۆرتێک، کە بەرپرسانی ئەمریکی لە ئێراق ئامادەیان کردووە.
ڕاپۆرتێک لەلایەن بەرپرسانی ئەمریکی لە ئێراق لەسەر ڕاگیرانی هەناردەی نەوتی هەرێم ئامادەکراوە و تێیدا جەختکراوەتەوە، کە ڕاگیرانی ئەو نەوتە هەناردەی نەوتی ئێرانی بەشێوەیەکی قاچاغ زیادکردووە.
ئێران لەو ڕێگەیەوە ڕێژەیەکی زۆر پارەی جۆری دۆلاری دەستدەکەوێت، ئەوەش بووەتە جێگرەوەی ئەو دۆلارەی پێش ڕێکارەکانی ئەمریکا لە دژی بانکی ناوەندی ئێراق بۆ ڕێگری لە چوونی دۆلار بۆ ئێران گرتوویەتییە بەر.
لە ڕاپۆرتەکەدا جەختکراوەتەوە، بەزوویی دەبێت دەست بەهەناردەی نەوتی هەرێم بکرێتەوە، بەتایبەتی لە بەندەری جەیهانی تورکییەوە، بۆ ئەوەی ڕێگری لەو قاچاغچییەتییە بکرێت، کە بە نەوتی ئێرانەوە لە ناوچەکە دەکرێت. [1]
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 555 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!