شاندێکی مەکتەبی سیاسی #پارتی دیموکراتی کوردستان# لە بەغدایە و بەپێی میدیای ئەو حزبە، شاندەکە لەگەڵ لایەنەکانی نێو هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت پێداچوونەوە بە کارنامەی کارکردنی کابینەی محەمەد شیاع سوودانی و ڕێککەوتنە سیاسییەکانی نێوان #هەولێر# و بەغدا دەکەن.
ئەمڕۆ ڕێکەوتی #07-08-2023# شاندێکی باڵای مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بەرەو بەغدا بەڕێکەوت، لە بارەی سەردانەکەوە، #ڤیان سەبری#، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەڕڵەمانی ئێراق بە میدیای حزبەکەی ڕاگەیاندووە، لە کۆبوونەوەکاندا پێداچوونەوە بە ڕێککەوتنە سیاسییەکانی نێوان هەردوو حکومەتی ئێراق و هەرێمی کوردستان، کارنامەی کابینەی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی ئێراق و نووسینەوەی پڕۆژەیاسای نەوت و گاز دەکرێت.
ئەو سەردانە لەکاتێکدایە، لایەنە سیاسییەکانی ئێراق و #هەرێمی کوردستان# ماوەی چەندین ساڵە لەسەر پڕۆژەیاسای نەوت و گاز ناکۆکن، هاوکات هەر ئەمڕۆش ڕێکەوتی 07-08
2023 وەزیری نەوتی ئێراق گەیشتە شاری #کەرکووک#. [1]