ناو: حەکیم
نازناو: ئەرتێش
ڕۆژی لەدایکبوون: #27-07-1993#
شوێنی لەدایکبوون: #ورمێ#
$ژیاننامە$
حەکیم هەکاری ناسراو بە ئەرتێش، لەدایکبووی 27-07-1993 شاری ورمێی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، لە تەمەنی 12 ساڵی لەگەڵ بنەماڵەکەی کۆچیان کردووە بۆ باشووری کوردستان. لە تەمەنی 15 ساڵییەوە هاتۆتە نێو بواری هیپ هاپ، لە ساڵی 2010ەوە لەگەڵ ڕەشاد ڕاپ 2 تیمی پێنووسیان دامەزراندووە. ئەرتێش دوای 9 ساڵ کار کردن لە بواری هیپ هاپ، لە ساڵی 2017 یەکەم ئەلبومی خۆی بە ناوی (دەرفەت) بڵاو کردەوە، دوابەدوای ئەمەش ئەلبومەکانی (شۆڕشی ژیری) 2018، (گۆڕانی گەورە) 2020، (پێشڕەوەکان) 2021، (بوون) 2022، بڵاو کرانەوە. هەروەها خاوەنی نزیکەی 40 تاک تڕاکە و بە گشتی تا ئێستا نزیکەی 100 بەرهەمی بڵاو کردۆتەوە.
ئەرتێش جگە لە هونەری هیپ هاپ، لە بواری سینەماشدا کار دەکات و زیادتر لە 10 ساڵە وەکوو بەڕێوەبەری بەشی هونەری کار دەکات. کەسێکی نەتەوە پەرستە و بێ ئەوەی سەر بە لایەنێک بێت تا ئێستا چەندین بەرهەمی نەتەوەیی بڵاو کردۆتەوە بە هەردوو زاراوەی سۆرانی و کرمانجی. بەنرخەوە سەیری تێکۆشانی کوردی کردووە لە تەواوی کوردستانی گەورەدا. بەشێک لە بەرهەمەکانی ئەرتێش ڕەخنەی سیاسی - کۆمەڵایەتین لە کەسایەتی و پارتە کوردییەکان. مەرەم و هەوڵی ئەرتێش درووست بوونی کۆمەڵگەیەکی تێگەیشتو، یەکگرتوو، ژینگە دۆست و نەتەوە پەرستە؛ کە ئەمەش بە تەواوی لە بەرهەمەکانیدا دیارە. [1]
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 270 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!