=KTML_Bold=زانیاری پەرتووک=KTML_End=
ناوی پەرتووک: #دەبەنگی#
ناوی سۆلان: Asshole No More
نووسەر: دکتۆر زاڤیەر کرێمێنت
وەرگێڕان لە ئینگلیزییەوە: #سیامەند شاسواری#
ساڵ: 2023
=KTML_Bold=ڕانانی پەرتووک:=KTML_End=
دەبەنگی لە زووەوە هەیە و لە هەموو کۆمەڵگەیەکدا بەشێکی فراوانی وزەی کۆمەڵگە دەبات بۆ خۆی و زیانی گەورەی پێ دەگەیەنێت، بەبێ ئەوەی هیچ سوودێکی هەبێت. ئەم پەرتووکە دەیسەلمێنێت (دەبەنگی) نەخۆشینە، لەگەڵ پیشاندانی دەیان جۆر کەسایەتیی دەبەنگ و دژواری هەڵکردن لەگەڵیان، پیشانی دەدات دەبەنگی وەک زۆربەی نەخۆشینەکان چارەسەر دەکرێت. ئەمە بۆ یەکەمجار د. زاڤیەر کرێمێنت سەلماندی کە هەم نەخۆشینە و هەم چارەسەر دەکرێت.
لەم پەرتووکە دەبەنگی پێناسە دەکرێت و ناوەرۆک و گوشار و ڕادەی هەڵدەسەنگێنرێت.
هەروەها جۆرەکانی دەبەنگی یەکبەیەک شی دەکرێنەوە و سەبارەت بە چۆنییەتی هەڵسوکەوت لەگەڵیان زانیاری وەردەگرین، وەک: دەبەنگی ڕەمەکی، دەبەنگی بازرگان، دەبەنگی ئازاد، دەبەنگی بەرماڵبەکۆڵ، دەبەنگی چاخی نوێ، دەبەنگی بیرۆکرات، دەبەنگی لانەواز، دەبەنگی گازندۆک.
پاشان دەچێتە سەر دەبەنگی لە کۆمەڵگە و دامودەزگاکانی: بازرگانی وەک دەبەنگی، دەسەڵات وەک دەبەنگی، ئایین وەک دەبەنگی، خوێندنەوە و نووسین وەک دەبەنگی، تا دەگاتە دەبەنگی میدیا وەکوو درمێکی ڕاستەقینەی هەمەگیر.
ئەوسا بەشی ژیان لەگەڵ دەبەنگەکان دەست پێ دەکات، کە بە چ شێوەیەک دەبێت: کار لەگەڵ دەبەنگ بکەین، دۆستایەتی لەگەڵ دەبەنگ بکەین، چی بکەین ئەگەر هاوسەرەکەمان بە دەبەنگ دەرچوو، یان لەگەڵ دۆست و هاوکاری دەبەنگی زگماک بە چ شێوەیەک هەڵسوکەوت بکەین. هەروەها منداڵەکانی دایک و باوکێکی دەبەنگ دەبێت بە چ جۆرێک بجووڵێنەوە!
لە کۆتاییدا بە سوود وەرگرتن لەو هەموو زانیارییە بەنرخە، ڕێگەی ڕزگاری لە دەبەنگی دێتە ئاراوە، پێمان دەڵێت پلەکانی چارەسەر کامانەن و ئەو کەرەستانەی دەتوانین بەکاریان بهێنین چین و چۆنن.
کۆتاییەکەشی دەڵێت: ئەگەر بە دەبەنگی خۆت زانیوە، یان پەیوەندیت بە دەبەنگێکەوە هەیە، یان هاوڕێیەکت دەبەنگە، دانەیەک لە پەرتووکی دەبەنگی پێ بدە.
وشەی(Assholism) لە زمانی ئیگلیزیدا تا ڕادەیەک وەکوو ڕێباز و وەکوو ڕەفتارێکی گوڕاگوڕ و درێژەداری دژی کۆمەڵگە ناسراوە. ئەگەر لە ویکیپێدیا بۆ وشەی (Assholism)بگەڕێین، بابەتی: (ڕەفتاری دژی کۆمەڵگە)مان بۆ دەکاتەوە، واتە بەو پێناسەیە پەژێرە کراوە. ڕەفتاری دژی کۆمەڵ، کردەوەیەکە زیان بە ئاساییشی کۆمەڵگە بگەیەنێت. ئەنجوومەنی دەروونپزیشکی ئەمریکا، لە ڕابەری ناسین و هەژماری ناسازییە دەروونییەکان، ڕەفتاری چەواشە یان دژی کۆمەڵی، لە ڕیزی ناسازی کەسایەتی دژی کۆمەڵدا داناوە.
پپپسسس بۆ وشەی (Asshole)، هەرچەند لە کوردیدا ئەم وشانە:(قەڵب، بێئاوەز، تێنەگەیشتوو، کاڵفام، گەندەڵ، ناتێگەیشتوو، نەزان، کەللەکەر، دەبەنگ) دەگرێتەوە، بەڵام من سەرەتا کەللەکەرم دانا. کەللەکەر، وەک ئەوە وایە کەسێک کەڵەگایی بکات و بشزانی دەیەوێت کەڵەگایی دەکات. بەڵام پاشتر دەبەنگم هەڵبژارد، چونکە دەبەنگ ئەگەر کەڵەگاییش بکات لە ڕووی نەزانییەوەیە؛ لەبەر ئەوەی (Asshole)بە ڕادەیەک دەبەنگە کە زۆر درەنگ بە دەبەنگبوونی خۆی دەزانێت و ددانی پێدادەنێت، هەرچەند ڕەنگە چەندین جاریش دابێتیان بە گوێیدا کە دەبەنگە! کەچی خۆی نەبیست کردووە و ئامادە نییە بە ئاسانی پەژێرەی ئەوە بکات. ئەوێک کە خۆی بە چەقی بازنەی گەردوون دەزانێت، ئامادە نییە ددان بەوەدا بنێت کە دەبەنگە. من (دەبەنگم؟!) شتی وا نابێ! منێک کە ئەم جیهانە لە بەرچاوی جوانم درووست کراوە و ئەوەندەی چاو لێک بنێم بوونی نییە، چۆن دەبێت دەبەنگ بم؟
پپپسسس هەرچەند کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی بە ڕادەیەکی سەیر ئایینییە و، هەرچەند توانجی گوتەی د. کرێمێنت دیارە، بەڵام کاتێک لە (چارەسەری دوانزە قۆناغیی)، چەندین خاڵی گرنگ دەبەستێتەوە بە پەنا بە خوا و چاوەڕوانی لە خوا و نەزر و نیاز، لە چارەسەری زانستی و دەر+
ونناسانە دوور دەکەوێتەوە. چونکە، بە ناردنی نەخۆش بۆ سەر چاکی، چاک نابێتەوە و دەبەنگ، هەموو کات بۆی هەیە تاوانەکە بخاتە ئەستۆی خوا و بڵێ ئەو یارمەتیی نەدام بۆیە چاک نەبوومەوە!
ڕادەی ئایینی بوونی د. زاڤیەر کرێمێنت زۆر زەق و لە ئاستێکی باڵا دایە، هەندێک جار ئەوەندە پشت بە خوا دەبەستێت، بەرەو خانەی شێوەزانست خوار دەبێتەوە. ئایە خۆی کابرایەکی دیندارە، یان گریمانەی ئەوەیە نەخۆشەکانی دیندارن؟ هەرچی چۆن بێت، ڕادەی سوودمەندی ئەم پەرتووکە ڕەنگە هێشتاش تا نەوەد لە سەدە. چونکە بە وردبوونەوە لە نووسینە گوماناوییەکان بۆمان دەردەکەوێت بێژەیەکی پەنامی تەوساوی و کەترەی زۆر بەهێزیان تێدایە.
پپپسسس لە نموونەی تردا وای دەردەخات هەرکەس خوای لەبیر کرد، ئەوا ویژدانیشی خەواندووە و، تەنیا کەسێک ویژداندار و بەفرسەندە کە خوای لەبیرە! ئەم بۆچوونە شێوەزانستییانە و لە دەرەوەی بواری دەروونپزیشکی زانستیی دایە. ویژدان دادگایەکە لە دەروونی هەر مرۆڤێکدا کە بۆ هەموو کارێکی باش و خراپ دادگایی دەکات، دادوەری ئەم دادگایە لە لای مرۆڤی تەندرووستی باش، کەسێکی زانای میهرەبانی دادگەر و، پێشەوای پێشکەوتنە بە ئاڕاستەی گەشەکردندا؛ بەڵام لە لای مرۆڤی ناسازی خراپ، ویژدان بێدادگایەکە لە دەروونی ئەودا، کە دادوەرێکی ئالیگری نادادگەرەوە و تەنیا ئەو کەسەی مەبەستە و هەموو بڕیارێکی باش و خراپی تەنیا بە سوودی ئەوە. ویژدان تا کۆتایی مێرمنداڵی تەنیا بۆ دادگاییکردنی دگەرە، بەڵام کاتێک هۆشیاری و تێگەیشتنی پەرە دەسێنێت خۆشی دادگایی دەکات و ماهەکی دادگای ویژدان بەستراوە بە کەسایەتی کەسەکەوە؛ واتە ویژدان ئەوەیە کە دوژمنانی کورد نییانە!
واتە ویژدان هیچ پەیوەندی بە کەبار و پەرسایی و دینداری و خواوە نییە. هەموو داگیرکەرانی کورد پیاوی خوان و لێیان بێویژدانتر و بێفرسەندتر نییە.
پپپسسس پەرتووکی دەبەنگی هەرچەند زۆر بچووک و چڕە، بەڵام بە سەدان دیاردە و نموونەی تازە دەخاتە بەر دیدی خوێنەر کە بە ڕاستی چاوی دەکاتەوە سەبارەت بە فەراگەردی خۆی شارەزایی دەداتێ و وریای دەکاتەوە بە چ شێوەیەک هەنگاو بنێت تا نەکەوێتە ناو گێژنەوە.
پپپسسس ئاماژە بە کۆمەڵک لایەنی گرنگ دەدات کە زۆر گرنگن وەکوو کاریگەریی خوشک و برا و بەگشتی خێزان لەسەر بەدیهێنانی کەسایەتی، بەرەندە یان سەرکەوتوو بوون، ڕێزلێنانی نابەرانبەر لە مامۆستا و بەرپرس و فەرماندە و تەنانەت دایک و باوک وەک پاشماوەی کۆیلەداری و، مافی بەرانبەری دارا و نەدار، پایەبەرز پایەنزم لە بەردەم دادگا و، زۆری تر کە هەموویان خاڵی گرنگن لە کۆمەڵگەی پێشکەوتوودا و، لە هەموو دارەتێکدا زانینیان زۆر پێویست و بەکەڵکە.
پپپسسس د. زاڤیەر کرێمێنت هەرچەند سەرەتا بەسۆزەوە و بە پڕتاو چەند پەرتووکی لە دژی درمی دەبەنگی و چارەسەری نووسی و بڵاوی کردەوە، بەڵام دواتر بڕوای بە تیۆری پیلان پەیدا کرد و لە ترسی ئەوەی لەناوی ببەن، خۆی بێ سەروشوێن کرد. کەس هیچی لێ نازانێ و نازانێ لە کوێیە، بەڵام ئەوە دەزانین وتوویەتی:
ئەگەر دەبەنگیت یان پەیوەندیت بە دەبەنگێکەوە هەیە، یان هاوڕێیەکت دەبەنگە دانەیەک لە پەرتووکی (دەبەنگی) پێ بدە. [1]