لایەنگرانی #لاهور شێخ جەنگی#، بانگەشەی ئەوە دەکەن کە کەسە نزیکەکانی لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی پێشووی یەکێتی نیشتمانی بایکۆتی کۆنگرەی پێنجەمی حیزبەکە دەکەن.
بەهۆی بەردەوامی هەڵوێستەکانی #بافڵ تاڵەبانی# سەرۆکی یەکێتی لە بەرانبەر لاهور شێخ جەنگی بەشێک لە کەسە نزیکەکانی لاهور شێخ جەنگی، کە تا ئێستا لە حیزبەکەدا ماون، بڕیاریانداوە بایکۆتی کۆنگرەی پێنجەمی حیزبەکە بکەن.
ئەو کەسانە بەشێکن لە ئەندامانی سەرکردایەتی یەکێتی و لە ماوەی ڕابردوودا چەند دانیشتنێکیان ئەنجامداوە و بڕیاریانداوە بایکۆتی ئەو کۆنگرەیە بکەن، کە بڕیارە یەکێتی لە مانگی داهاتوو بیبەستێت.
بەشێکی ئەو هەڵوێستەی سەرکردەکانی یەکێتی پەیوەندی بەوەوە هەیە، کە دڵنیان لەوەی لە کۆنگرە و لە دوای کۆنگرەش هیچ ڕۆڵ و پێگەیەکیان لەناو حیزبەکە نامێنێت، بۆیە ئەو بڕیارەیان داوە. [1]
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 236 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!