بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ یارییەکە لە قۆناغی چوارگۆشەی زێڕینی خولی لاوانی یانەکانی کوردستان و یاری گەڕانەوە، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە #04-09-2023#، تیپی تۆپی پێی لاوانی یانەی پێشمەرگە لەسەر یاریگەی #یانەی وەرزشی سیروانی نوێ# مەشقەکانی درێژە پێدا و ئەوەش وەک گونجاندنی کەشی یاریگە بۆ یاریزانە لاوەکانی یانەی پێشمەرگە.
ئەمە و بڕیارە لە ڕۆژی چوارشەممە #06-09-2023#، تیپی تۆپی پێی لاوانی یانەی وەرزشی پێشمەرگە لە شاری #هەولێر# ببێتە میوانی لاوانی یانەی هەندرێن و ئەنجامی ئەو یارییەش یەکلاکەرەوە دەبێت بۆ هەردوو تیم و گەیشتنی تیمێکیان بە یاری کۆتایی خولەکە.
[1]
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 491 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!