=KTML_Bold=پارتى و یەکێتیى بە ئاڕاستەى نزیکبوونەوە هەنگاو دەنێن=KTML_End=
لەمیانەى هەوڵەکانى هەردوو مەکتەبى سیاسى #پارتى دیموکراتى کوردستان# و #یەکێتیى نیشتمانى کوردستان# هەوڵەکان بەو ئاڕاستەیە هەریەک لە #مەسعود بارزانى#، سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان و #بافڵ تاڵەبانى#، سەرۆکى یەکێتی نیشتمانى کوردستان یەکتر ببینن.
یەکێک لە ئەگەرەکان ئەوەیە لە ماوەى دوو ڕۆژى داهاتوودا لەمیانەى دەستپێکردنى دیدارى زانکۆى ئەمریکى لە #دهۆک# لە ڕۆژانى (20 و 21ى 11ى 2023) ئەم هەفتەیە ئەو سەرکردانە چاویان بەیەک بکەوێت و ئەوەش دواى ئەوەى لەلایەن مەکتەبى سیاسى هەردوولا زەمینەى ئەو یەکتر بینینەخۆشکراوە.
لەماوەى دوو هەفتەى ڕابردوودا، جگە لە کۆبوونەوەى باڵاى هەردوو مەکتەبى سیاسى پارتى و یەکێتیى هەریەک لە #مەسرور بارزانى# و بافڵ تاڵەبانى بە جیا کۆبوونەتەوە. [1]
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 273 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!