هەرگیز بەسەرتهاتووە کە لە کاتێکی دیاریکراو حەزێکی زۆرت بۆ درووستبێت بۆ خۆراکێک یان شوکوڵاتە و پەرۆشی خواردنی بیت، لەڕووی زانستییەوە چەند هۆکارێکی هەیە و یەکێک لە هۆکارەکانیش کەمیی مەگنسیۆمە.
بە پێی هەواڵێکی Onlymyhealth، ئارەزوی زۆر بۆ خواردنی شوکوڵاتە، پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە کەمیی ماددە خۆراکیی، ناهاوسەنگی هۆڕمۆنەکانی جەستە و باری دەروونییەوە هەیە.
=KTML_Bold=ئەگەر هەستت کرد ئارەزوی زۆرت هەیە بۆ ئەو خواردنانەی وزەیەکی زۆر بە جەستە دەدەن، وەکوو شوکوڵاتە، خواردنی شیرین یان سوێر، لەبەر ئەم هۆکارانەیە:=KTML_End=
=KTML_Bold=1. کەمیی مەگنسیۆم:=KTML_End=
هەندێک لە شارەزایان باس لەوە دەکەن ئارەزوی زۆر بۆ شوکوڵاتە یان کاکاو، هۆکارەکەی کەمیی مەگنسیۆمە لە جەستەدا، چونکە مەگنسیۆم ڕۆڵی هەیە لە هاوسەنگ ڕاگرتنی شەکری خوێن، ئێسک و ماسوولکە بەهێزدەکات، پشوو بەدەمارەکان دەدات، هەر بۆیە ئەگەر ئەم ماددەیە کەمبێت حەز بە شیرینی دەکەیت.
=KTML_Bold=2. فشاری دەروونی:=KTML_End=
کاتێک فشاری دەروونی بەرز دەبێتەوە، زیاتر هەست بە برسێتی دەکەیت، ئەمەش ئارەزوت زیاد دەکات بۆ خواردنی شیرینی و شوکوڵاتە.
=KTML_Bold=تێبینی:=KTML_End=
گرنگە بزانیت ئەگەر شوکوڵاتە بە ڕێژەیەکی زۆر بخۆیت، گرفتی گەورەت بۆ درووستدەکات، وەکوو قەڵەوی و تووشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەکان، هەر بۆیە ئەگەر ئارەزوی زۆرت هەبوو بۆ خواردنی شیرینی، پشکنینی خوێن ئەنجامبدە، لەگەڵیدا فشاری دەروونی کەمبکەرەوە، سیستمی خۆراکیت هاوسەنگ ڕابگرە، جەستەت بە شێداری بهێڵەرەوە و ئاو بخۆرەوە. [1]