#هەڤاڵ ئەبوبەکر# پارێزگاری #سلێمانی# ڕایگەیاند، ئەوەی حکومەتی ئێراق بەرانبەر هەرێم و فەرمانبەرانی دەیکات ئیکۆساید و تاوانە و دەبێت کۆتایی بەو دۆخە بهێنرێت.
هەڤاڵ ئەبوبەکر، لەمیانی وتارێک لە دیداری میزۆپۆتامیا لە سلێمانی پێشکەشیکرد، ڕاشیگەیاند، سیاسەتی برسیکردن و مووچەبڕین، هەمان سیاسەتە ڕژێمە یەک لە دوای یەکەکان بەرانبەر خەڵکی هەرێمی کوردستان پیادەیان کردووە.
پارێزگاری سلێمانی ئەوەشی ڕاگەیاند، کە ئەوە تاوانە بەرانبەر خەڵک دەکرێت، بۆیە پێویستە ئەو تاوانە ڕاگیرێت، چونکە خەڵکی مافی خۆیەتی شایستە داراییەکانی لەکاتی خۆی پێبدرێت.
ئەو داواشی کرد، لە کۆتایی ئەمساڵ (2023) ئەو کێشە داراییانەی نێوان #هەولێر# و بەغدا هەیە چارەسەر بکرێت، بۆ ئەوەی لە ساڵی نوێ ئەو دۆخە بەردەوام نەبێت و کۆتایی پێبهێنرێت، بەوەی بەرانبەر خەڵکی هەرێم پەیڕەو دەکرێت. [1]
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 295 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!