تیپی تۆپی پێی یانەی وەرزشی پێشمەرگە بە شێوەیەکی چڕ ئامادەکاری دەکات بۆ بەشداری لە وەرزی نوێی خولی پلە یەکی تۆپی پێی یانەکانی ئێراق دا و لەو چوارچێوەیەشدا و بە مەبەستی ئەنجام دانی کەمپێکی مەشقی، تیمەکەی پێشکەوتوانی پێشمەرگە ڕووی کردە شاری #هەولێر#، ئەمە و لە درێژەی مەشق و ئامادەکارییەکانی و ئەنجام دانی یارییە دۆستانەکانی، لەسەر یاریگەی ئاڵا ڕووبەڕووی یانەی نەفتی بەسرە بوونەوە، لەو یاریە دۆستانەیەدا هەردوو تیم بە بێ گۆڵ یەکسان بوون و یاریگەیان بەو شێوەیە جێهێشت.
ئامادەکارییەکانی تیپی تۆپی پێی یانەی پیێشمەرگە لە شاری هەولێر بەردەوام بێت و درێژە بە یارییە دۆستانەکانیشی بدات.[1]
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 267 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!