تیپی تۆپی پێی یانەی وەرزشی پێشمەرگە دووەم یاری دۆستانەی لە شاری #هەولێر# ئەنجام دا و میوانداری لە یانەی کەرخی خولی نایابی ئێراق کرد.
لەو یارییەدا کە لە کاتژمێر 1:00 ی پاش نیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە #05-10-2023# و لەسەر یاریگەی #یانەی وەرزشی برایەتی# بەڕێوەچوو دوای پیشان دانی ئاستێکی بەرز لەلایەن یاریزانانی هەردوو تیم دواجار یاریەکەیان بە یەکسان بوون و بە گۆڵێک بۆ هەرلایەکیان کۆتایی هات و گۆڵەکەی یانەی پێشمەرگە لەلایەن یاریزان (بەهەست هاوڕێ) و گۆڵی یانەی میوانیش لە ڕێگەی (جەعفەر عەبیس) تۆمار کرا.
جێگەی باسە تیپی تۆپی پێی یانەی پێشمەرگە درێژە بەکەمپە ئامادەکارییەکەی لە شاری هەولێر دەدات و بڕیارە چەند یاریەکی دیکەی دۆستانە ئەنجام بدات تا لە وەرزی نوێی خولی پلە یەکی تۆپی پێی یانەکانی ئێراق بتوانێت ئەنجامی بەرچاو بەدەست بهێنێت.[1]
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 248 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!