لە شاری #هەولێر# و ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە #10-10-2023#، بە یارییەکی دۆستانە، تیپی تۆپی پێی یانەی پێشمەرگە لە چوارچێوەی ئەو کەمپەی ئەنجامی دابوو بووە میوانی #یانەی وەرزشی برایەتی#.
یارییەکە لەسەر یاریگەی یانەی خاوەنماڵ بەڕێوەچوو تێیدا دوایی پیشان دانی ئاستێکی بەرز لەلایەن یاریزانانی هەردوو تیم دواجار بە دوو گۆڵ یەکسان بوون.
گۆڵەکانی یانەی پێشمەرگە لە ڕێگەی هەریەک لە یاریزانان (وادودو یاقوب و ساڵح موتڵەگ) بە لێدانی سزا تۆمار کران.
بە کۆتاهاتنی یارییە دۆستانەکەی، تیمەکەی یانەی پێشمەرگە لە شاری هەولێر کۆتایی بە کەمپە مەشقییەکەی هێناو گەڕانەوە شاری #سلێمانی#.
[1]
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 295 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!