بە مەبەستی ئەنجامدانی دوا یارییەکانیان لە خولی پلە یەکی تۆپی پێی تازەپێگەیشتووان و لاوانی ئێراق، هەردوو تیمی تازەپێگەیشتووان و لاوانی یانەی پێشمەرگە دەچنە شاری #بەغدا#.
لیژنەی پێشبڕکێکان لە یەکێتی ناوەندی تۆپی پێی ئێراق کاتی بەڕێوەچوونی هەردوو یاری ئاستەکانی تازەپێگەیشتووان و لاوانی خولی پلە یەکی دیاری کردوو بڕیاری دا لە ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی #27-10-2023# یاری کۆتایی خولی تازەپێگەیشتووان ئەنجام بدات لەسەر یاریگەی تاجی، ئەمە و لەو یاریەدا، تیمی تازەپێگەیشتووانی یانەکانی پێشمەرگە و مینا ڕووبەڕووی یەک دەبنەوە و براوەیان جامی پاشای لەسەر دەنێت، هەرچی لە ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی (28)ی هەمان مانگ دەبێت لەسەر هەمان یاریگە لاوانی یانەکانی پێشمەرگە و بەحری بۆ جامی کۆتایی بە یەک دەگەن.
سەبارەت بە یارییەکانی کۆتاییان، و سام محەمەد بازگ سەرپەرشتیاری گشتی تیپەکانی تۆپی پێی یانەی پێشمەرگە بە پێشمەرگە سپۆرتی ڕاگەیاند کە ئەوان ئامادەکاری زۆر باشیان هەیە و لە دوایی کۆتاهاتنی یارییەکانیان لە قۆناغی چوارگۆشەی زێڕین و قۆناغی شەش تیمی تازەپێگەیشتووان و لاوان هەردوو تیمەکەیان بەردەوام لە مەشقدا بوون و بە گرنگی دەزانن دووبارە لە شاری بەغداوە زەنگی سەرکەوتن لێبدەن و جامەکان بەدەست بهێنن بیگێڕنەوە شاری #سلێمانی#. [1]
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 224 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!