سەرۆکی #حکومەتی هەرێمی کوردستان# پێشوازیی لە سەید ڕەحیم سەید عەزیم و کەسایەتیی ئایینی ناسراوی کاکەیی و شاندێکی یاوەری کرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە #13-12-2023#، #مەسرور بارزانی#، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە سەید ڕەحیم سەید عەزیم و کەسایەتیی ئایینی ناسراوی کاکەیی و شاندێکی یاوەری کرد و لە دیدارەکەدا بارودۆخی خوشک و برایانی کاکەیی بە گشتیی و لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە تایبەتیی تاوتوێ کرا.
هەروەها جەخت لە گرنگیی پاراستنی مافەکانی کاکەییەکان و پەرەپێدانی تەبایی و بە یەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان گشت پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان و ئێراق کرایەوە. [1]
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 197 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!