بەرپرسێکی پارتی لە سنووری #شەنگال# ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، بەپێی ئەنجامە بەراییەکان #پارتی دیموکراتی کوردستان# دەنگی یەکەمی ھێناوە لەسەر ئاستی شنگال و دەڵێت: ئاستەنگ و ڕێگریش ھەبووە لە بریکارەکانی پارتی.
ئیدریس زۆزانی، بەرپرسی ھەڵبژاردنی پارتی لە شنگال، ڕایگەیاند: تا کاتژمێر 4ی ئێوارە ڕێژەی بەشداری لە سنووری شنگال زیاتر لە 36% بووە، بەڵام لەلایەن ھەندێک ھێزی شنگالەوە ئاستەنگ بۆ بریکارەکانی پارتی درووستکرا، واتا بەھۆی ئەو ڕێگریەی لە بریکارەکانی ئێمە دەکرا و بەھۆی فشاری ھەندێک ھێزی سەربازی لە دەڤەری شنگال زانیاری ورد نەدەگەیشتە حیزب.
لەبارەی ئەنجامەکان ئیدریس زۆزانی دەڵێت: سەرەڕای ئەو ھەموو ڕێگری و فشارانەی ھەبوون، لەگەڵ ئەوەشدا لیستی پارتی لە سنووری دەڤەری شنگال بە پلەی یەکەم دێت و خەڵکی شنگال جارێکی دیکە دووپاتیان کردەوە دڵسۆز وەفادارن بۆ پارتی و بارزانی، چونکە سەرەڕای ڕەوشی نائاسایی شنگال ھێشتا شنگالییەکان ئامادە نین دەست لە پارتی بەردەن. [1]
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 345 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!